کوردستانی

لە شارێكی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دروستبوونی لافاو دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە شارێكی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دروستبوونی لافاو دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەهۆی بەردەوامی باران بارین، هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات لە ئەگەری دروستبوونی لافاو.

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا، بڵاویکردووەتەوە "هاوڵاتییانی سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاگادار دەكەینەوە، مەترسیی دروستبوونی لافاو دەكرێت، بەهۆی بەردەوامبوونی بارینی باران". 

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "لەكاتی روودانی لافاو یان هەر كارەساتێكی سروشتی نەخوازرا و پەیووەندی بكەن بە، كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و عەبدولحەكیم نەجیب، بەرپرسی بەشی ئامێرەكانی شارەوانی، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا تیمەکانی شارەوانی بەدەم هاوڵاتییانەوە بێن".

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێكە بارانی بەلێزمە شارەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەفر بارینیش لەچەند ناوچەیەکی شاخاویی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە.
Qaiwan
Qaiwan