کوردستانی
جوتیار عادل: بەمزوانە دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکرایکردووە، ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت یاخود نا، بەمزوانە دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات و وەڵامی بەغدا کاریگەرى نابێت.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاندووە "ئەگەر بەغدا پارەکە بنێرێت یاخود نا، بەمزوانە دابەشکردنى مووچە دەستپێدەکات، حکومەتى هەرێم گەیشتووەتە رێککەوتنێکى باش لەگەڵ بەغدا، بەڵام تاوەکو لە پڕۆژەى بودجە جێگیر نەکرێت کارى پێناکرێت".
وتەبێژی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەشی ئاشکراکردووە "ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت چەند بیرۆکەیەکی جیاواز بۆ دابەشکردنی مووچە هەیە، بەڵام هێشتا یەکلای نەکراوەتەوە، تا ئێستا بەغدا وەڵامى نوسراوەکەى نەداوینەتەوە، بەڵام ئەوە کاریگەرى نابێت لەسەر دابەشکردنى مووچە".