کوردستانی

ئاشنا عەبدوڵڵا: زیاتر لە 15 هەزار ئۆتۆمبێلی نایاسایی هێنراوەتە هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاشنا عەبدوڵڵا: زیاتر لە 15 هەزار ئۆتۆمبێلی نایاسایی هێنراوەتە هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا – کاروان نوری

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکردووە، لەدوای کەرەنتینەوە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 15 هەزار ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆن بە نایاسایی هێنراوەتە هەرێمی کوردستانەوە.

ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە "لەدوای کەرەنتینەوە لە هەرێمی کوردستان جۆرێکی دیکە لە قاچاخی لە سنوورەکان سەریهەڵداوە، ئەویش هێنانی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلە بە شێوەی قاچاخ و نایاسایی کە زیاتر لە 15  هەزار ئۆتۆمبێلە".

ئەوەشی روونکردووەتەوە "گرفتەکە تەنها هێنانی ئەو ئۆتۆمبێلانە نییە بە قاچاخ، ئەگەر ئەم ئۆتۆمبێلانە ژمارەیان پێبدرێت نەک تەنها شەرعیەت دەدرێت بە قاچاخی سنوورەکان بەڵکو وەزارەتی ناوخۆ ئیهانەی بڕیارەکانی خۆی دەکات".
Qaiwan
Qaiwan