کوردستانی

"زۆرینەی ئەو کەسانەی هاوکاری 100 هەزارەکەیان وەرگرتووە دەوڵەمەندن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"زۆرینەی ئەو کەسانەی هاوکاری 100 هەزارەکەیان وەرگرتووە دەوڵەمەندن"
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بە بڕێک پارە هاوکاری خێزانە کەمدەرامەتەکان دەکات و بەشێک لە هاوڵاتییان گلەی ئەوە دەکەن کە پێوەرەکانی دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە ورد نەبووە.

دیاری رەفیق، قایمقامی سەیدسادق رایگەیاند "پرسی وەرگرتنی پارە لەلایەن کەسانی ناشایستەوە وەک گلەیی گەیاندومانەتە پارێزگاری سلێمانی و بە نووسراو ئەنجومەنی پارێزگایشمان ئاگادار کردووەتەوە، بەشێک لەو کەسانەی هاوکارییە 100 هەزارییەکەیان وەرگرتووە بە ئۆتۆمبیلی گرانبەهاوە هاتوون".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە هاوکارییەکەیان وەرگرتووە پێوەری لاواز بەکارهاتووە، خەڵکێک هەیە مووچەی نییە و دۆخی ئابوریشی جێگرە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە قەزای سەیدسادق سێ هەزار و 500 کەس بڕی 100 هەزار وەک هاوکاری دارایی وەردەگرن، ماوەی سێ رۆژە پێدانی هاوکارییەکە بە هاوڵاتییانی قەزاکە بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan