عیراقی
شەش چەکداری داعش کوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق ئاشکرایان کردووە لە چیای مەخمور شەش چەکداری رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کوشتووە بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان.
لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی دژە تیرۆری عیراق رایگەیاندووە "دوێنێ دووشەممە 30 تشرینی دووەمی 2020 بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لە چیای مەخمور شەش چەکداری رێکخراوی تیرۆرستی داعشیان کوشتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای چاودێریکردن و گەڕان لە چیای مەخمور، هێزەکانی دژە تیرۆر رووبەڕووی ئەو شەش چەکدارە بوونەتەوە، سێ لەو تیرۆرستانە بە تەقەی راستەخۆ کوژراون، هەروەها سێ تیرۆرستەکەی دیکەشیان دوای هەڵهاتنیان لە بۆردوومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان کوژراون".
س.س