کوردستانی

هەولێر: بەهۆی شەڕە تەقەوە دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر: بەهۆی شەڕە تەقەوە دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا - کاروان نوری

کەمێک پێش ئێستا، بەهۆی شەڕە تەقەوە لە هەولێر، دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەکەن.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەسەر رووداوەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا ناتوانین هیچ شتێک لەسەر رووداوەکە  بخەینە روو، چونکە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە  دەکرێت".

مەودا میدیا هەوڵیدا هۆکاری رووداوەکە بزانێت بەڵام وتەبیژی پۆلیسی هەولێر رەتیکردەوە، هیچ زانیارییەک لەسەر رووداوەکە ئاشکرابکات.
Qaiwan
Qaiwan