کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران و گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە (2-12-2020)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 10:00ی پێش نیوەرۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و یاسای بودجەی ساڵی 2021ی عیراق و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا کۆبێتەوە".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەکە تایبەتکراوە بەهەنگاوەکانی یاسای چاکسازی و چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکان و هەنگاوەکانی چاکسازی کە نراوە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تەوەرێکی دیکە کۆبوونەوەکە تایبەتکراوە بەهەنگاوەکانی یاسای چاکسازی و چۆنیەتی ئەنجامدانی کارەکان و هەنگاوەکانی چاکسازی کە نراوە.
بیروڕا



