کوردستانی

مەودا وردەکاری رووداوەکەی شەوی رابردووی هەولێر ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا وردەکاری رووداوەکەی شەوی رابردووی هەولێر ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - کاروان نوری

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی موفتی شاری هەولێر، دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکان بە فەرمی هیچ لێدوانێکیان لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە.

درەنگانێکی ئەمشەو، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکی مەفتی شاری هەولێر، دوو کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون. رووداوەکە لە دوای کاتژمێر 10:30 خولەکەوە بووە و تەقەیەکی زۆر کراوە، ئەو ئۆتۆمبێلەش کە لە شوێنی رووداوەکەبووە، شوێنەواری چەندین گولـلەی پێوەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا ئەو کەسانەی تەقەکانیان کردووە ماوەیەک دوای ئۆتۆمبێلەکە کەوتوون و تاوەکو لەو جێگەیەدا پێیان گەیشتوون و تەقەیان لێکردوون و بەوتەی شایەتحاڵەکان تەقەکردن بۆ ماوەی زیاتر لە چوار خولەک بەردەوام بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە مەودا پەیوەندیکرد بە هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بەڵام ناوبراو ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر رووداوەکە بدات. تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکان بە فەرمی هیچ لێدوانێکیان لەبارەی رووداوەکەوە نەداوە.
Qaiwan
Qaiwan