کوردستانی

خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


خۆپیشاندان لە سلێمانی دەستیپێکرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، سبەی خۆپیشاندانی جەماوەری لە سلێمانی دەستپێدەکەینەوە، کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکیان ئاراستەی رایگشتی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، سەبارەت بە مووچەکانیان کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندان دەستیپێکرد.

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەشكرد "سبەی واتە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی لە بەردەم باخی گشتیی سلێمانی خۆپیشاندانی جەماوەری دەستپێدەکەن و خۆپیشاندانەکەش تەنها تایبەت نییە بە مامۆستایان و سەرجەم چین و توێژەکان دەگرێتەوە".

مەودا زانیویەتی لە شاری کەرکوکیش هاوشێوەی شاری سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و مامۆستایان داوا دەکەن مووچەکانیان بخرێتە سەر بەغدا.
Qaiwan
Qaiwan