کوردستانی

سبەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بەغداش دڵنیاییداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر دەکەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران دەکەین، لەم روژانەدا بەردەوام لە سەر هێڵ بووین لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەڵێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کورتهێنانە بە قەرز دابین دەکات. لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا بڕیار نەدراوە کە بە لێبڕینەوە مووچەکە دابەش دەکرێت یاخود نا، هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆش مامۆستایانی نارازی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان لە سلێمانی و چەند شارێکی دیکەی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
Qaiwan
Qaiwan