کوردستانی

هۆکاری زۆری رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆکاری زۆری رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو رێژەیەی کە لەسلێمانی تۆمار دەکرێت رێژەیەکی دروستە، چونکە بە سێ رێگە پشکنینی ڤایرۆسەکە ئەنجام دەدرێت.

هێرش حەیدەر، سەرپەرشتیاری تیمی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە "ئەو رێژەیەی کە لەسلێمانی تۆمار دەکرێت رێژەیەکی دروستە، هۆکاری بەرزی رێژەکەش لەچاو پارێزگاکانی تردا ئەوەیە کە لە پارێزگای سلێمانی هەموو کەسێک چ بە نیشانە، یان لە رێی سیتی سکانەوە، یان بە وەرگرتنی نموونەیەک لە لوتەوە، بە تووشبووی کۆڤید هەژمار دەکرێت".

ئەوەشی روونکردووەتەوە "ئەگەر لە سلێمانیش وەکو پارێزگانی تری عیراق تەنها لە رێگەی وەرگرتنی نموونەیەک لە لوتەوە کەیسەکە بە کۆڤید هەژمار بکرێت، ئەوکات رێژەی مردن زۆر کەمتر ئەبێت بە بەراورد بە پارێزگاکانی تر".
Qaiwan
Qaiwan