کوردستانی
هەولێر: چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر نەخۆشخانەی رزگاری
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروا نوری
دوای ئەوەی پیاوێکی بەساڵاچوو بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدات، کەسوکارەکەی بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر نەخۆشخانەکە و بەزەبری چەک تەرمەکەیان لە نەخۆشخانە بردووەتەوە.
دوای ئەوەی پیاوێکی بەساڵاچوو بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدات، کەسوکارەکەی بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر نەخۆشخانەکە و بەزەبری چەک تەرمەکەیان لە نەخۆشخانە بردووەتەوە.
د. بۆتان عەبدولقادر، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاندووە "شەوی رابردوو چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی رزگاری و زیانێکی زۆری ماددییان لە نەخۆشخانەکە داوە و لە چەند پزیشک و خانمە پەرستارێکیان داوە".
جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ئەوەشی خستەڕوو "ئەو کەسانەی هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەکە، کەسوکاری پیاوێکی تەمەن 82 ساڵان بوون، کە دوای 12 رۆژ لە پێدانی چارەسەر بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە".
روونیشیکردەوە "کەسوکاری پیاوەکە، بەزەبری چەک تەرمەکەیان لە نەخۆشخانە بردووەتەوە، ئێمەش سکاڵای یاساییمان لەسەریان تۆمارکردووە".