کوردستانی

وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی زانیارییەکانی مەودا دابەشکردنەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک و بە لێبڕینی %21 دابەش دەکرێت.

دابەشکردنەکەش بەمشێوازە دەبێت، رۆژی پێنجشەممە (3-12-2020)، وەزارەتی تەندروستی، رۆژی هەینی (4-12-2020)، دیوانی لیواکان و وەزارەتی پێشمەرگە یەکەی 70 و 80 و وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.

هاوکات دابەشکردنەکە بەمشێوازە بەردەوامی دەبێت:

شەممە 5-12-2020

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، وەزارەتی پەروەردە.

یەكشەممە 6-12-2020

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەریی، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری و دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.

دووشەممە 7-12-2020

وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێبوون، سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران.

سێ شەممە 8-12-2020

خانەنشینی پێشمەرگە.

چوار شەممە 9-12-2020

خانەنشینی شارستانی.
Qaiwan
Qaiwan