کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕینی پارێزگاری کەرکوکەوە ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی گۆڕینی پارێزگاری کەرکوکەوە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کارگێڕی محەلی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک، ئاماژەی بەوەشکرد لە روو خزمەتگوزارییەوە کەرکوک کێشەی هەیە و خزمەتگوزرای کەمە، هەروەها بێکاری زۆرە و دۆخی دارایی خەڵک خراپە.

بەختیار ئەحمەد، کارگێڕی محەلی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام لیژنەیەک لە نێوان بەغدا و هەولێردا کار لەسەر ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکوک دەکەن و لە چوارچێوەی ئەو ئاساییکردنەوەیەدا بە دڵنیایەوە پرسی پارێزگاری کەرکوک هەیە"، ئاماژەی بەوەشکرد "لەم کاتەدا هیچ هەوڵێک بۆ گۆڕین و لادانی راکان جبوری پارێزگای کەرکوک نییە".

کارگێڕی محەلی کەرکوکی حزبی شیوعی کوردستان لەبارەی دۆخی پارێزگای کەرکوکەوە ئەوەشی خستەڕوو "لە روو خزمەتگوزارییەوە کەرکوک کێشەی هەیە و خزمەتگوزرای کەمە، هەروەها بێکاری زۆرە و دۆخی دارایی خەڵک خراپە، لە رووی ئەمنییەوە دۆخی تاڕادەیەک باشە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan