کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2020 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی مووچە کۆبووەوە .
لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەک زیاتر پەرۆش و خەمخۆری ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە و هەموو هەوڵ و توانای خۆشی خستووەتەگەڕ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان . گوتیشی شایستە داراییەکانی هەرێم، مافێکی رەوای خەڵکی کوردستانە و هەرگیز سازشی لە سەر ناکەین و بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە پێناو دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم ،
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران روونیشیکردەوە"لەم رۆژانەشدا بەردەوام لە سەر هێڵبووین لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە بەلێنیانداوە بابەتی ناردنی مووچە لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەسەر بکەن، بەڵام ئەگەر لە بەر هەر هۆیەک لە کاتی خۆیدا بەشە مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە پەنا بۆ قەرز ببات و قەرز بکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات و دواتر پارەکەی بەغدا، لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە".
دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بڕیاریدا لە رۆژی پێنجشەممە 2020/12/3 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئۆکتۆبەر بکرێت بەو داهاتەی لە بەر دەستی وەزارەتی داراییە و بە تەمویلکردنی مووچە بە رێژەی 79%، هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی داکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، پرۆژەی پێداچوونەوە و رێکخستنەوەی ئەو رسوماتەی لە بەرانبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێن، لە لایەن جێگری سەرۆک وەزیرانەوە خرایەڕوو و داوایکرد، پەلە بکرێت لە ناردنی زانیاری تایبەت بە خەرجی و داهاتی وەزارەتەکان بۆ لیژنەی باڵا بە مەبەستی رێکخستنەوەیان.
لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەکەدا، لە لایەن کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پرۆژە بڕیاری تایبەت بە (دەرماڵەی لە بڕی کەمئەندامی) خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پرۆژەکەی پەسەند کرد.
س.س