عیراقی

34 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


34 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 1961 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 34 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 556 هەزار و 728 کەس بەرزبووەوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 1961 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 34 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 1743 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 556 هەزار و 728 کەس تووشبوون و 486 هەزار و 313 کەس چاکبوونەتەوە 12 هەزار  و 340 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan