کوردستانی

جوتیار عادل: گرێبەستی 50 ساڵە تەنیا بۆ ناردنی نەوتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیار عادل: گرێبەستی 50 ساڵە تەنیا بۆ ناردنی نەوتە
مەودا میدیا- 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا تەنیا بۆ بەکارهێنانی خاک و ئەو بۆرییە کە لەناو خاکی تورکیایە بۆ ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی گرێبەستی 50 ساڵەی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەهیچ شێوەیەک نەوتی هەرێمی کوردستان بەپێی گرێبەستی 50 ساڵە پێشەکی نافرۆشرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گرێبەستە تەنیا بۆ بەکارهێنانی خاک و ئەو بۆرییە کە لەناو خاکی تورکیایە بۆ ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی زۆر خراپدا بوو، کابینەی هەشتەم بە هەموو توانای خۆیەوە ئەو گرێبەستەی واژوو کرد".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد