کوردستانی

شەڕی نێوان دوو دراوسێ ژمارەیەک برینداری لێدەکەوێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕی نێوان دوو دراوسێ ژمارەیەک برینداری لێدەکەوێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر لە شەڕی نێوان دوو دراوسێدا شەش برینداری لێکەوتەوە کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن، دوای گەیشتنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بە جەستەیانەوە هەیە.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 6:00 لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای قەڵادزێ شەڕێک لەنێوان دوو دراوسێ روویداوە و بەو هۆیەشەوە شەش برینداری لێکەوتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەک باوکێک و دوو کوڕی و کچێک بریندارن، باوک و کچەکەش بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە بەڕێکران بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە، دوای رووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای گەیشتنی بریندارەکان بە نەخۆشخانە دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بە سەر جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە، هەروەها تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە".

شۆڕش ئیسماعیل وتی "لە ئێستاشدا هێزەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و بارودۆخەکەش لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانمان دایە، لەسەر رووداوەکەش 2 کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەرن کراون، لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد