کوردستانی

گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌ی پێدانی کارەبای موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌ی پێدانی کارەبای موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان كرا
مەودا میدیا-

قایمقامییه‌تی سلێمانی نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ سلێمانی بۆ مانگی 11 (تشینی دووه‌م) دیاریکرد، ئاماژەی بەوەشکرد بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی 11 لەو ماوەی دیاریکراوە ھەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتییان دابین بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا قایمقامیەتییەتی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 2 تشرینی دووه‌م 2020 لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبووەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (11) دوای هه‌ڵسه‌نگاندن به‌پێی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان, نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 5 هه‌زار و  500 دینار بۆ 7 هه‌زار دینار دەبێت، به‌ڵام به‌هۆی سووتان محه‌ویله‌به‌كی وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی باشوور له‌ سلێمانی موه‌لیده‌ی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ له‌ باشووری سلێمانی موه‌لیده‌ ئه‌هلی زیاتر كاری كردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌‌ نرخی موەلیده‌ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ زیاتر ده‌بێت بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت".

ئەوەش هاتووە "بەرنامەی کارەبای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی دوانزه‌ (كانونی یه‌كه‌م) له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت‌ له‌ و ماوه‌یه‌دا ھەرکاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان کارەبا دابین دەکەن".

سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە ئاماژە بەوەکراوە "لەوماوەی دیاریکراوە ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتییان دابین بکەن، لەکۆبوینەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپاتکرایەوە کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (10) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار رووبەڕووی سزایی یاسایی دەکرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan