کوردستانی
لەسەر کۆتر شەڕە تەقە لهنێوان دوو خێزاندا روویدا و دوو ئەندامی خێزانێکیش بریندارن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئهمشهو لە گهڕهكی كوێستانی شاری هەولێر، لەسەر کۆتر شەڕە تەقە لهنێوان دوو خێزاندا دروستبووە و بههۆیهوه دوو کەس برینداربوون.
دوای ئەوەی نیوەڕۆی رۆژی رابردوو، لەسەر كۆتر كێشە لەنێوان دوو خێزاندا دەبێت، ههوڵدراوه كێشەكە چارەسەر بکرێت، بەڵام لە كاتژمێر 7ی ئێوارە بەدواوە لە گەڕەكی كوێستانی هەولێر كەسێك بە چەكی كڵاشینكۆف تەقەی كردووه و دوو ئەندامی یەک خێزانی بریندار کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، تەمەنی بریندارەکان 17 ساڵ و 25 ساڵە و بڕیاریشە ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ یەكێك لە بریندارەكان ئەنجام بدرێت و تەندروستیی هەردوكیان جێگیرە".