کوردستانی

ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی لیستی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و بەپێی زانیارییەکانی مەودا دابەشکردنەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک و بە لێبڕینی %21 دابەش دەکرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (3-12-2020)، وەزارەتی تەندروستی، مووچە وەردەگرێت.

هاوکات رۆژی هەینی (4-12-2020)، دیوانی لیواکان و وەزارەتی پێشمەرگە یەکەی 70 و 80 و وەزارەتی ناوخۆ و فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن و لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچە وەردەگرن.
Qaiwan
Qaiwan