عیراقی

مانگی ئازار پێکوتەی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر دەگاتە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگی ئازار پێکوتەی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر دەگاتە عیراق
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاشکرایکردووە، مانگی ئازاری داهاتوو یەکەمین کاروانی پێکوتەی فایزەر دژی پەتای کۆرۆنا دەگاتە عیراق. 

ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "مانگی ئازاری داهاتوو یەکەمین کاروانی پێکوتەی فایزەر دژی پەتای کۆرۆنا دەگاتە عیراق، ژمارەی پێکوتەکان 600 هەزارە و بە دوو قۆناغ بۆ 300 هەزار کەس بەکاردەهێنرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بۆ دابینکردنی پێکوتەکە بڕی 208 ملیۆن دۆلارمان پێویستە و کۆمپانیاکە پێشنیاری  کڕینی 9 ملیۆن ڤاکسینی بۆ عیراق کردووە، کە نرخی هەر پێکوتەیەک بە 12 دۆلارە".
Qaiwan
Qaiwan