کوردستانی
پەرلەمانتارێك نهێنییەکی گرێبەستە 50 ساڵییەکەی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا ئاشکرا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا لە یەک ساڵدا یەک ملیار و 138 ملیۆن دۆلاری داوەتە کرێی بۆری نەوت، باس لەوەش دەکات کۆمپانیاکانی کار و روسنەفت 644 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە.
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ئاشکرایکردووە "بەپێی رێککەوتنی 50 ساڵەی نێوان تورکیا و هەرێم، کۆمپانیای وزەی تورکی تەنیا لە 2019دا 494 ملیۆن دۆلاری لە ھەرێمی کوردستان وەرگرتووە، جگە لە تورکیا".
ئاماژەى بەوەشکردووە "کۆمپانیاکانی کار و روسنەفت 644 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە، واتە یەک ملیار و 138 ملیۆن دۆلار دراوەتە کرێی بۆری یەک ساڵ".

بیروڕا