کوردستانی
هێزه ئهمنییهكانی سلێمانی رێگری له ئەنجامدانی خۆپیشاندان دهكهن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی رۆژی رابردوو لە شاری سلێمانی و بەشێک لە شارەکانی دیکە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی، دژی دواکەوتنی مووچەکانیان دەستیپێکرد، بڕیاربوو ئەمڕۆش خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەبێت، بەڵام لە بەشێک لە کوچە و کۆڵانەکانی سلێمانی هێزێکی زۆر ئەمنیی بڵاوەیان پێکراوە و رێگە نادەن هیچ خۆپیشاندانێک بەڕێوەبچێت.

هاوکات دانا عوسمان، مامۆستا و یەکێک لە بەشداریی خۆپیشاندانەکانی رۆژی رابردوو بە مەودا میدیای راگەیاند "بە بڵاوەپێکردنی هێز و رێگریکردن نە کێشەکان چارەسەر دەکرێت، نە خۆپیشاندانەکانی ئێمەش کۆتاییان دێت، بۆیە هیوادارین لەبری رێگریکردن لە ئێمەی مامۆستا بۆ دەربڕینی دەنگی ناڕەزایی، مووچەکانمان بۆ دابین بکەن".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا، ئەو هێزانە رێگری دەکەن لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و ههوڵی دهستگیركردنی خهڵك دهدهن، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گازی فرمێسكڕیژ بەرانبەر خۆپیشاندەران بەمەبەستی بڵاوەپێكردنیان بەكاردێت.
دوێنێ لە سلێمانی بەشێکی فەرمانبەران و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بەردەم باخی گشتی و بەردەرکی سەرا گردبوونەوە و داوای دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا و لابردنی لێبڕینی مووچە و خزمەتگوزارییەکانی دیکەیان دەکرد.

بیروڕا