کوردستانی

دوو ژن پێنج هەزار دۆلاریان لە شۆفێرێکى تەکسى دزیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو ژن پێنج هەزار دۆلاریان لە شۆفێرێکى تەکسى دزیوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

پۆلیسى هەولێر ئاشکرایکردووە، دوو ژن دوای ئەوەی پێنج هەزار دۆلاریان لە شۆفێرێکى تەکسى دزیوە، لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیرکران.
 
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی دارەتوو، دوو تۆمەتباری ئافرەتیان دەستگیر کردووە، کە بڕی پێنج هەزار دۆلاریان لە شۆفێری تەکسییەک بردووە".
 
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر ئاماژەى بەوەشکردووە "تۆمەتبارانی ناوبراو بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، راگیران و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە".
Qaiwan
Qaiwan