کوردستانی

ليژنەی ئەمنیی سلێمانی: رێگە بە شێواندنی ئارامی شار و راگرتنی جوڵەی بازاڕ نادەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ليژنەی ئەمنیی سلێمانی: رێگە بە شێواندنی ئارامی شار و راگرتنی جوڵەی بازاڕ نادەین
مەودا میدیا-

لە راگەیاندراوێکدا بە ناوی ليژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانییەوە چەند رێوشوینێک بۆ خۆپیشاندان دەرکراوە لەو راگەیەندراوادا هاتووە هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامی رێگەپێدرا و نییە باس لەوەش کراوە پێویستە هەموو هێزەکان ئارامی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر رووبەڕووبوونەوە و تووندوتیژییەک بە دوربگرن.

لە راگەیاندراوەکەی ليژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانییەوە  ئەوەش رووندەکاتەوە"هەر کۆبوونەوە و گردبوونەوەیەک بەبێ رەزامەندی پێشوەختەی لیژنەی باڵای ئارامیی رێگەپێدراو نییە، شێواندنی ئارامیی شار و راگرتنی جوڵەی بازاڕ لەم قەیرانە ئابوورییە قوڵەدا لە بەرژەوەندیی توێژەكانی كۆمەڵگەدا نییە".

باس لەوەش کراوە "خۆپیشاندانی مەدەنییانە و ئاشتیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و داواکارییە رەواکان لە چواچێوەی یاسادا يەکێکە لە مافە رەواکانی خەڵک و پارێزگاریی لێدەکەین".

‎  ليژنەی باڵای ئارامیی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "پێویستە كەناڵەكانی راگەیاندن لە چوارچێوەی یاسا رێگاپێدراوەكاندا رووماڵی رووداوەكان بكەن و ئیتیكی رۆژنامەوانیی لەبەرچاو بگرن" و دەشڵێت "پێویستە هەموو هێزەکان ئارامی و ئاسایش بپارێزن و خۆیان لە هەر رووبەڕووبونەوە و تووندوتیژییەک بەدوربگرن".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan