کوردستانی
داوای ئازادكردنی چالاكوانانی خۆپیشانەکەی سلێمانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی داوای ئازادکردنی ئەو چالاکوانانە دەکەن لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکراون و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی مۆڵەت وەرناگرن.
عوسمان گوڵپی، یەكێك لە رێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەبێ مۆڵەت مووچەی فەرمانبەران بڕدراوە، بەبێ مۆڵەت لە ساڵێکدا سێ مووچە دابەشکراوە، بۆیە بۆ دەربڕینی دەنگی ناڕەزایی مۆڵەت وەرناگرین".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "هێزە ئەمنییەکان، زیاتر لە 20 چالاكوانانی خۆپیشاندانەکەی سلێمانیان دەستگیرکردووە و داوا دەکەین بە زووترین کات ئازاد بکرێن".