کوردستانی

ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی بڕیاری سڕکردنی مەلا بەختیار رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی بڕیاری سڕکردنی مەلا بەختیار رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا- 

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆبووە و لە کۆبوونەوەکەدا داوایکرد خێرا حكومەتی هەرێمی كوردستان سیاسەتی ئابووری و دارایی خۆی، چ بەدانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بە رای گشتی بدات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/12/2020 بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامەكانی، لەم دۆخەدا ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان كۆبووەوە، ئەنجومەنی باڵا پێیوایە كوردستان بە دۆخێكی ئابووری و سیاسی دژواردا تێدەپەڕێت، دابین نەكردنی بژێوی زۆرینە بە تەواوەتی تەنگی بە موچەخۆرانی كوردستان هەڵچنیوە، شەقام بە داخوازی و ناڕەزایی و رەخنەو ئاراستەی جیاواز هاتوونەتە خرۆش. 

ئەنجومەنی باڵا لەهەر هەلومەرجێكی رابردوو جیاوازتر، داوادەكات خێرا حكومەتی كوردستان، سیاسەتی ئابووری و دارایی خۆی، چ بە دانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بە رای گشتی بدات.

یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و كوردستانیش، لەبەردەم بەرپرسیارێتیەكی چارەنوسسازدایە، لە بەرامبەر داخوازی رەوای خەڵكدا، پێویستەبڕیارو بەرنامەكانی داكۆكیكردن بێت لە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی ئابوری و موچەی خەڵك، ئەمەش پێویستی بە وتاری یەكگرتوە،بەپێی پرۆژەیەكی چارەسەری راستەقینە، لەپێشەوەی چارەسەری دۆخی ئابووری و دارایی. 

چارەسەری دۆخی ئابووری و دارایش لەكوردستان، مەحاڵە بەبێ ریشەكێشكردنی دیاردەی گەندەڵی لە سەرانسەری كوردستان، چ لەناو حكومەت و چ لەناو حزبەكان، هەروەها ئاماژە بە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵا، لە پەیڕەوی ناوخۆدا چەسپێنرا، لێرەدا پێویستە رایبگەیەنین كەوا تەنها ئەنجومەنی باڵای سیاسی،بەرپرسیارە لە لێپێچینەوەی ئەندامەكانی و بەس.

س.س
Qaiwan
Qaiwan