عیراقی

زیاتر لە 2000 کەسی دیکە لە عیراق تووشی کۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 2000 کەسی دیکە لە عیراق تووشی کۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 2039 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 21 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 558 هەزار و 767 کەس بەرزبووەوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 2039 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 21 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 1550 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 558 هەزار و 767 کەس تووشبوون و 487 هەزار و 863 کەس چاکبوونەتەوە 12 هەزار  و 361 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan