کوردستانی
دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان لە قەزای ئاکرێ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنەر و بازرگانی مادەی هۆشبەر، هەروەها توانیویانە دەستبەسەر 26 کیلۆ مادەی هۆشبەری جۆری هیرۆین بگرن.

لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2020 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای داڕشتنی پلانێکی تۆکمە کۆکردنەوەی زانیاریی ورد و چاودێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئاکرێ توانیان دەست بەسەر 26 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین لە چوارڕیانی شێخان لە ئاکرێ بگرن".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانن، تاوانبارەکان دانیان بە تاوانەکەیان ناوە، پاشان بەپێی مادەی 14ی یاسای هۆشبەر رەوانەی دادگا کراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
س.س
س.س