کوردستانی
بزووتنەوەی گۆڕان: ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دەكەین بەرانبەر بە خۆپیشاندەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت پشتگیری تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەین و ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دەكەن بەرانبەر بە خۆپیشاندەران.
لە راگەیەندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕاندا هاتووە "خۆپیشاندان و گردبوونەوەی مەدەنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی یەکێکە لە سەرەتایترین مافە مەدەنییەکانی هاوڵاتییان، لە ئێستاشدا گوزەرانی خەڵک بە گشتی و باری گوزەرانی موچەخۆران بە تایبەت لە دۆخێکی خراپدایە، لەم پێناوەشدا خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی بۆ پرسی مووچە و بژێوی خۆپیشاندان بکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە لێرەوە رایدەگەیەنین کە پشتگیریی تەواوی داواکارییەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستە و مووچە، هەموو هەوڵی سیاسییشمان لە ماوەی رابردوودا هەر بەم ئاڕاستەیەدا بووە لە حکومەتدا".
ئەوەش هاتووە "بزووتنەوەی گۆڕان بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی توندوتیژی دەکات بەرانبەر بە خۆپیشاندەران، لێرەوە داواکارین لە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی کە دەستبەجێ بەکارهێنانی توندوتیژی بوەستێنن و گیراوەکانیش ئازاد بکەن، هەروەها پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەلە بکات لە ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد بە ئامانجی دابینکردنی قووتی خەڵکی کوردستان".
س.س