کوردستانی

راگەیەندراوێک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە مامۆستایانی ناڕازییەوە
مەودا میدیا-

مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی لە راگەیەندراوێدا روونکردنەوە دەدەن لەبارەی بەستنی کۆنگرەی ئەمڕۆیان لە بەردەم پارێزگای سلێمانی و رایدەگەیەنن ئەوەی وایكرد كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكە لە بەردەم پارێزگادا ئەنجام بدەن ئامادەیی تەواوی میدیاكان بوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ لە كاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆ كۆنگرەیەكی rۆژنامەنووسیمان ئەنجامدا لە بەردەم پارێزگای سلێمانی، بۆ ئیدانەكردنی توندوتیژیەكانی ئەمڕۆ و داوای ئازادبوونی هاوڕێ دەستگیركراوەكانمان، لێرەو لەوێ ئەو پرسیارە دەکرێت کاتێک خۆپیشاندان لە ناوبازاڕە بۆچی لەوێ کۆنگرەکەتان ئەنجام نەدا".

ئاماژە بەوەکراوە "بەڕێزان، ئەوەی وایكرد كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكە لە بەردەم پارێزگادا ئەنجام بدەین ئامادەیی تەواوی میدیاكان بوو، چونكە لە شوێنەكانی تر رێگە نەدەدرا بە میدیاكان بگەنە شوێنی ناڕەزاییەكان و هێزە ئەمنیەکان بە تەواوی میدیاکانیان دابڕیبوو لە خۆپیشاندانەکان، ئێمەش دەمانویست شوێنێك بێت كە هیچ رێگریەك لە میدیاكان نەكرێت، ئەوە وێڕای ئەوەی كە پارێزگا بەرزترین یەكەی ئیداری سلێمانییە".

لە کۆتایی راگەیندراوەکەشدا هاتووە "گەر رێگری هێزەكان نەبوایە لە میدیاكان، ئەوا كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكە لە سەرای ئازادی ئەنجامدەدرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan