کوردستانی

راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكارى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عیراق گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

مەودا میدیا - سلێمانی |


راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكارى هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ عیراق گه‌یشته‌ په‌رله‌مان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و بڕیارە رۆژی یەکشەممەش ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكرێت.

سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى 15ی تشرینی دووەمی 2020 هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان، كه‌تیایدا بڕیاردرا شاندی دانوستانكارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق سه‌باره‌ت به ‌پرسی نه‌وت و داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم ‌‌راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل ئامادە بکات كه‌تیایدا به‌ وردى و به ‌به‌ڵگه‌وه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی له ‌ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیی عیراق ئاگادار بكه‌نه‌وه".

 ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 3ی کانونی یەکەمی 2020 راپۆرتی لیژنه‌ی دانوستانكار گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژی یەکشەممەش ئاراسته‌ی لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و ‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كرێت، دواتریش بۆ رای گشتیش ده‌خرێته‌ڕوو".

سامان ئەحمەد وتی "پەرلەمانی کوردستان هەمیشە پشتیووانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم وحکومەتی عیراق لە چوارچێوەی دەستووری عیراق، هەروەها نابێت بابەتی مووچە و قووتی خەڵکی کوردستان بەکاربێت بۆ ململانێی سیاسی لە عیراقدا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan