کوردستانی
کاسبکارێکی کورد کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانەی پارێزگای سنە، لە کاتی کاسبی کردندا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانەی پارێزگای سنە، لە کاتی کاسبی کردندا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە 3ی کانونی دووەمی 2020 هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری پارێزگای سیستان و بەلووچستان، دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردی خەڵکی بانە بە ناوی "بێهزاد محەمەدی" کردووە و شۆفیری ئوتۆمبێلەکەیان کوشتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فیشەکی هێزەکانی سوپای پاسداران سەری ئەو کاسبکارە کوردەی پێکاوە ئەو کاسبکارە لە سنووری کافەچی شاری سەرباز کوژراوە.
س.س
س.س