کوردستانی
پرۆژەیەک لە بەرژەوەندیی کەمئەندامان پەسەند دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەو فەرمانبەرانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن بڕی 100 هەزار مووچەیان هەیە وەکو مینحەی کەمئەندامی نابڕێت، بەڵکو وەک دەرماڵە دەچێتە سەر مووچەکانیان.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ چوارشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2020 کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەی (دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی) خستەڕوو، بە کۆی دەنگ پرۆژەکە پەسەندکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو فەرمانبەرانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن بڕی 100 هەزار مووچەیان هەیە وەکو مینحەی کەمئەندامی، لە دوای ئەوەی یاسای چاکسازی هەژماری دوو مووچەی بۆ ئەو کەسانە دەکرد دەبوو مووچەیەکیان ببڕایە، بەڵام ئەوە کرایە بە بڕیار کە مووچەی کەمئەندامی ببێتە دەرماڵە و بخرێتە سەر مووچەی ئەو فەرمانبەرەی کەمئەندامە".
وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی ئەوەشی خستەڕوو "مووچەی کەمئەندامان بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت، بە هیچ شێوەیەک لێبڕین نایان گرێتەوە".
س.س