کوردستانی

ئەمشەو شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمشەو شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا-

کەمێك پێش ئێستا شاندی تەکنیکیی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوت، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراقدا.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێك پێش ئێستا شاندی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغدا بەڕێکەوت، هەروەها هەریەک لە خالید شوانی، وەزیری وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و محەمەد حەکیم، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونیش لەگەڵ شاندەکەدان.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، سبەینێ شاندەکە لەگەڵ عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ دەکەن لەسەر پرسی مووچە و دیاریکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2021ی عیراقدا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan