کوردستانی
مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی هەڵوێستی خۆیان لەسەر خۆپیشاندانەکەی سلێمانی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
ژمارەیەک لە مامۆستاى بەشى مێژوو لە زانکۆى سلێمانى پەیامێکیان لەبارەى خۆپیشاندانەکانى سلێمانى بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت.
ژمارەیەک لە مامۆستاى بەشى مێژوو لە زانکۆى سلێمانى پەیامێکیان لەبارەى خۆپیشاندانەکانى سلێمانى بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت.
لە پەیامى ئەو مامۆستایانەدا هاتووە "هه‌موان ئاگادارده‌كەینەوە به پشتبه‌ستن به‌ئه‌زموونه‌كانی رابردوو، ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت، هۆكاره ناوخۆییه‌كانی ئه‌و چاره‌نوسه كاره‌ساتباره‌ش، زۆر زیاترن له هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان".
لەبەشێکى تر‌ى پەیامەکەدا هاتووە "قه‌یرانه قوڵه‌كان زیاتر به‌رۆكی خه‌ڵكی كوردستانی گرتووه و ته‌نگی به‌هه‌موان هه‌ڵچنیوه، مێژووی كورد ده‌یان ئه‌زمونی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری جۆراوجۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام لاوازی دونیابینی و تێنه‌گه‌یشتن له شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و دوركه‌وتنه‌وه له ئامانجه‌كان، سه‌ره‌نجام ئاكامی ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی رووبه‌ڕووی نوشستی و له‌باربردن كردووه‌ته‌وه".
بیروڕا



