کوردستانی
وەردەکاری کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، بڕیاریشە ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عیراق کۆببنەوە و گفتوگۆ دەربارەی پشکی کورد و جێگیرکردنی لە پرۆژە یاسايی بودجەی ساڵی 2021 بکات.
شەوی رابردوو شاندێکی تەکنیکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا، عهبدولحهكیم خهسرهو، سهرۆكی فهرمانگهی ههماههنگی و بهدواداچوون گەیشتنە بەغدا و ئەمرۆ هەینی لەگەڵ بەرپرسانی عیراق کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی مەودا کۆبوونەوەکانی شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق دەربارەی پشکی کورد و جێگیرکردنی ئەو پشکەیە لە پرۆژە یاسايی بودجەی ساڵی 2021، دوای ئەمانیش شاندێکی باڵا بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، دەچێتە بەغدا کە بڕیارە بەم زووانە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە کۆبوونەوەکانی بکات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عیراق دەربارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و جارێکی دیکە داوای ئەو بەشە بودجەیەی هەرێمی کوردستان بکەن.

بیروڕا