کوردستانی

هاتوچۆی هەرێم چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی هەرێم چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم چەند رێنماییەکی تایبەت بەوەرزی بارانبارین بڵاوکردەوە و داوا لە شۆفێران دەکات پابەندبن بەهێماکانی هاتوچۆوە و لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە لافاوی تێدا دروست دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند  "پێویستە شۆفێران بەتەواوی پابەند بن بەهێماکانی هاتوچۆوە، بەتایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و رێگاکان و گرنگی زیاتر بدرێت بەماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەبێت مافی پیادەکان بدرێت و هاوکارییان بکەن لە پەڕینەوەیان لە شەقامەکان، پێش دەستکردن بەڕۆیشتن دڵنیابنەوە لە فڵچەکان، ئاو و ڕۆن، برێک، لایت و تایەکان".

ئەوەشی خستەڕوو  "پێویستە  (ئاگرکوژێنەوە، سێگۆشەی فسفۆر، پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی، جەگ، تایەی سپێر) کە پێویستە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنان  لە ئۆتۆمبێلەکاند هەبن".

باسی لەوەشکرد "پێویستە  شۆفێران هەمیشە ئەم ژمارانەیان لە یاد بێت":

 440    ـ   کۆنتڕۆڵی هاتووچۆ
 115     ـ  بەرگری شارستانی  
122 ـ   فریاگوزاری تەندروستی
104   ـ   پۆلیسی فریاکەوتن
 106    ـ   کۆنتڕۆڵی ئاسایش

ب ح
Qaiwan
Qaiwan