کوردستانی
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ: بیباكین لە هەر كەسێك گومانی لە كارەكانمان هەیە دەرگامان لەسەر پشتە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەولەتی باشماخ ئاشکرایکردووە، هەر كارێك پەیووەندی بە گومرگەوە هەیە بیباكن لەوەی هەر كەسێك و لایەنێك و دامەزراوەیەك گومانی لەسەر كارەكانیان هەیە ئەوا دەرگایان لەسەر پشتە بۆ پێدانی زانیاری و ئەنجامدانی لێكۆڵنەوە.

شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند "وەك چۆن لە رابردوو رێگەمان بەهیچ جۆرە كارێكی نایاسایی نەداوە، لە ئێستا و داهاتووشدا رێگە نادەین، بۆیە هەر كارێك پەیووەندی بە گومرگەوە هەیە لە سیستەمی ئەلیكترۆنی مەرزی باشماخ پارێزراوە بیباكین لەوەی هەر كەسێك و لایەنێك و دامەزراوەیەك گومانی لەسەر كارەكانمان هەیە ئەوا ئێمە دەرگامان لەسەر پشتە بۆ پێدانی زانیاری و ئەنجامدانی لێكۆڵنەوە".
بەڕێوەبەری گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو "بۆ ئەوەی لای هەمووان روون بێت بە چ شێوازێك كاردەكەین بۆیە قبوڵكراویش نییە تۆمەت و ناوزڕاندن ئاراستەمان بكرێت، ئامادەشین بچینە بەردەم هەر لیژنە و دادگایەک کە لێپرسینەوەی یاساییمان لەگەڵ بکات لە هەر کارێک کە ئەنجام درابێت، یان بە گومان بن لێی".
بیروڕا