کوردستانی

قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا لە کاتژمێر 12:00ی ئەمشەوەوە تاوەکو کاتژمێر 12:00ی سبەینێ شەوەکەی قەدەغەی هاتوچۆ دەبێت لە نێوان شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لیژنەی باڵای ئەمنی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان بە سەرجەم قەزا و ناحیەكانەوە لە كاتژمێر 12ی شه وی 2020/12/8 تا کاتژمێر 12ی شه وی 2020/12/9".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێکردووە بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە چەندین کەس برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد