کوردستانی
دوو قەزا و چوار ناحیە کارەبایان دەبێت بە (24) كاتژمێری
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاوڵاتییان، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری قەزای چوارتا و ناحییەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوروبەری و قەزای ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبیتە (24) كاتژمێری.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "دوای تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییە تەكنیكییەكان و بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (2025/9/4 ) دەستدەکرێت بە پێدانی کارەبای بەردەوام کە ژمارەیان زیاتر لە 22 هەزار هاوبەشی کارەبایە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشتریش پێنجشەممەی رابردوو کارەبای قەزای قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری و ناحیەی عەرەبەت و گوندەكانی دەوروبەری ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوەبەری كارەبایان بە (24) كاتژمێری".
ئەوەشی خستەڕوو "بەگشتیی لە پارێزگای سلێمانی (372) هەزار هاوبەشی کارەبا و یەک ملیۆن و 500 ەهزار هاوڵاتیی سلێمانی لە پرۆژەی رووناكی سوودەمەند بوون و كارەبایان بوە بە (24) كاتژمێری ، هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی (602) موەلیدە کوژاوەتەوە".
ب ح

بیروڕا