کوردستانی

فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك كاراده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك كاراده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو، قۆناغى دووه‌مى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك به‌ پاره‌ كارابكرێت له‌ سه‌رتاسه‌رى عیراق و هه‌رێمى كوردستان.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بڕیاره‌ له‌ رۆژانى داهاتوو، قۆناغى دووه‌مى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى به‌شه‌خۆراك كارابكرێت".

وتیشى "له‌ قۆناغى دووه‌م پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كه‌ بۆ هاوڵاتییان به‌ پاره‌ ده‌بێت و هاوڵاتیی له‌به‌رانبه‌ر پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕم بڕێك پاره‌ ده‌دات".

ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد "بۆ هه‌ر فۆڕمێكى خۆراك 11 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت بۆ خێزانێك، گواستنه‌وه‌ و تۆماركردنى نوێ له‌ 3 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 5 هه‌زار دینار ده‌بێت".

پێشتر مه‌ودا میدیا بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانى 70 هه‌زار خێزان و له‌ ته‌واوى هه‌رێمى كوردستانیش سه‌رو 100 هه‌زار خێزان فۆڕمه‌كه‌یان پڕنه‌كردووه‌ته‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan