کوردستانی
ئیدارهى خۆسهر پرۆگرامى پهروهرده و فێركردنى سوریا ههڵدهوهشێنێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دەستەی پەروەردەو فێركردن لە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی قوتابخانە حکومی و ئەهلییەکانی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی ئاگادار کردووەتەوە لە بڕیاری یەکخستنی پرۆگرامی خوێندنی پەسەندکراو لە ناوچەکەیان، هاوکات هەڵوەشاندنەوەی پرۆگرامی وانە وتنەوەی حکومەتی راگوزەری سوریا.
بەگوێرەی "ئاژانسی وڵات" بڕیارەكە لە کۆبونەوەیەکدا کە رۆژی چوارشەممە 3ی ئەیلوولی 2025 بەڕێوەچووە، بە ستافی پەروەردەیی راگەیەندراوە تێیدا ئیدارەی خۆسەر جەختی لەوە کردووە، چیتر پرۆگرامی خوێندنی دەوڵەتی سوریا لە هیچ قوتابخانەیەک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا نا خوێندرێت.
سەرچاوە پەروەردەییەكان لە ئیدارەی خۆسەر دروستی بڕیارەکەو گشتاندنیان بۆ قوتابخانە جۆراوجۆرەکان پشتڕاستکردەوەو رایانگەیاندووە "بەبێ جیاوازی بەسەر هەموو قوتابخانەکاندا جێبەجێ دەکرێت و لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیدارەی خۆسەر بە فەرمی رایدەگەیەنێت".
ع
بیروڕا



