کوردستانی
تونجه‌ر باقرخان وه‌ڵامێكى توندى ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى دایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هاوسەرۆکی دەم پارتی، لە کاردانەوەی هەڕەشەی "ئۆپه‌راسیۆنی سەربازیی" لەلایەن دەوڵەت باخچەلیەوە رایگه‌یاند، چارەسەری پرسەکان بە گفتوگۆ و مافی یەکسان ئاساییه، نەک بە ئەوەی کە لە بیركردنه‌وه كۆنه‌كان ماوەتەوە.
تونجه‌ر باقرخان، هاوسه‌رۆكى ده‌م پارتى رایگه‌یاند "بەبێ دەستەبەرکردنی بەرچاوی ئاسایی و چوارچێوەی مافی روون، داواکاری "خۆتان ڕادەست بکەن" نە لەگەڵ دادپەروەری و نە لەگەڵ ئاشتیی یەک ناگرنەوە و رێگای بەردەممان گفتوگۆ و ئەزموونە جیهانییەکانە".
وتیشى "کێشەکان بە هەڕەشە چارەسەر نابن، بنەمای رێگاچارەسەر ماف و یاسایە، بەس وتنی "خۆتان بەدەستەوە بدەن " نە لەگەڵ دادپەروەری و نە لەگەڵ ئاشتیی تەبایە".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سوریا رۆحی رێککەوتنی 10ی ئادارى ئه‌مساڵى پێشێل کردووە، لە نووسینی دەستووری کاتی و دیاریکردنی حکومەت و سەرۆکەکەی، لەگەڵ کوردەکان، درۆزییەکان، عەلەوییەکان و تورکمانەکان راوێژ نەکرا، ئەوە چۆن لەگەڵ رێککەوتنی 10 ی مارس تەبایە؟".
پێشتر ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى سه‌رۆكى مه‌هه‌په رایگه‌یاند "له ئه‌گه‌رى تێكه‌ڵه‌نه‌بوونى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ سوپاى سوریا، ئه‌وا سوریا و توركیا هێرشده‌كه‌نه سه‌ر رۆژئاوا".
ع
بیروڕا



