کوردستانی

شەش زیندانیکراوی پەکەکە لە تورکیا ئازاد کران

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەش زیندانیکراوی پەکەکە لە تورکیا ئازاد کران

مه‌ودا میدیا-

تورکیا شەش زیندانیکراوی دۆسیەی پەکەکەی ئازادکرد و رێگری لە ئازادبوونی دوو زیندانی تر گرت کە ماوەی زیندانییان تەواو بووه‌.

میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌ "لە زیندانی بۆڵو، لە باکووری رۆژئاوای تورکیا، بڕیاری ئازادکردن بۆ شەش زیندانیکراو دەرکرا، کە ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە لەسەر دۆسیەی پەکەکە لە زینداندان".

زۆربەی زیندانیکراوەکان تۆمەتبار بوون بە هەوڵدان بۆ دابڕینی بەشێک لە خاکی تورکیا، و لەبەرامبەردا سزای زیندانیکردنی هەمیشەییان بەسەردا سەپێندرابوو.

ئەو کەسانەی ئەمڕۆ ئازادکرابوون بناوه‌كانى، نەدیم یڵماز، ماوەی 32 ساڵە لە زینداندایە و تورکیا هەشت جار ئازادبوونی بەبیانووی جیاجیا دواخستبوو، عەبدوڵا چەلیک، ماوەکەی تەواوببو و تورکیا حەوت جار ئازادبوونی دواخست، سینان تورکمان، ماوەکەی تەواوبوووە و پێنج جار تورکیا ئازادبوونی دواخست، ئاتاش گوێبە، و موزەفەر ئاکش و سابیت کایا هەریەکەی چوار جار زیندانیکردنیان دواخرابوو.

هاوکات زیندانی بۆڵو بۆ چوارەمین جار ئازادکردنی ئەحمەد عەبدی ئیبراهیم و بۆ یەکەمین جاریش ئازادکردنی حیکمەت ئاکباشی دواخست، کە ماوەی زیندانیکردنیان تەواوبووە.

ع
Qaiwan
Qaiwan