کوردستانی
وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا هه‌ڕه‌شه له هه‌سه‌ده ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ناسراو به هه‌سه‌ده له لایه‌ن توركیاوه به‌رده‌وامه و ئه‌مجاره وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
له دواى رووخانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د و هاتنه سه‌ر حوكمى ئه‌حمه‌د شه‌رع، كه به نزیكى توركیا داده‌نرێت، هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و ئیداره‌ى خۆسه‌ر به‌رده‌وامى هه‌یه.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند "پابەندنەبوونی 'هەسەدە' بە بەڵێنی دانانی چەک و یەکگرتنەوەی لەگەڵ سوپای سوریا، مەترسییەکی گەورە لەسەر یەکپارچەیی سوریا و ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دروست دەکات".
پێشتریش به‌رپرسه نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانى توركیا هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه سه‌ر رۆژئاوایان له هه‌سه‌ده‌كردبوو، له‌ناویشیاندا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى.
له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و قسانه، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى، سه‌رۆكى زیندانیكراوى په‌كه‌كه وتى "رۆژئاوا هێڵى سوره‌و دانانى چه‌ك رێگه‌پێدراو نییه".
ع
بیروڕا



