کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا 12 کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ناحیەی باوەنوری سەر بە ئیدارەی گەرمیان 12 کەس بریندار بوون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە و بەرینی بەشێکیان سەختە و رەوانەی سلێمانی کراون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی وەرگەڕانی جێب وازێک لەسنوری ناحیەی باوەنور لە نزیک گوندی پارێوڵا 12کەس برینداربوون کە چەند بریندارێکیان منداڵ و ژن".
ئاماژە بەوەشکراوە "بریندارەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد لەناحیەی باوەنور، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە سێ لەبریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشانەکانی سلێمانی کران".
س.س