کوردستانی

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەفسەرەكەی پێشمەرگە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پێشمەرگە: ئەفسەرەكەی پێشمەرگە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراوە
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەكانی رۆژانی رابردووی قەزای دوكاندا ئەفسەرێكی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا، وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (10-12-2020)، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە "ئەو ئەفسەرەی کە لە کاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەراندا لە قەزای دوکان گیانی لەدەستدا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژراوە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ناوبراو پلەی عەقید بووە لە وەزارەتی پێشمەرگە و جێگری لیوای 128ی دوکان بووە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو ئەفسەرە لەکاتی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی قەمچوغە لە قەزای دوکان بەهۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستداوە، لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لە بەشی پۆلیسی دوکان بۆ کراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان چەند ناوچەیەکی جیاجیایی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تا ئێستاش بەپێی ئامارەکان 8 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 100 کەسیش برینداربوون.

Qaiwan
Qaiwan