کوردستانی
لە ماوەی مانگێکدا شەش هەزار تۆن کەلوپەل لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەناوبراون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە شەش هەزار تۆن کەلوپەل و کەرەستەی جیاواز لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لەناوبراون.
لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە شەش هەزار تۆن کەلوپەل و کەرەستەی جیاواز لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لەناوبراون.
بەشی پەیوەندیی و راگەیاندنی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بڵاویکردووتەوە "بەهۆی نەگونجان لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی 1-11-2020 تا 30-11-2020، زیاتر لە شەش هەزار تۆن کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکانی دەروازەکە پەسەند نەکراون".
ئەوەش خراوەتەڕوو "بەشێکی ئەو کەلوپەلانە گەڕێندراونەتەوە و بەشێکیشیان لەناوبراون، کەرەستەکان لە كهلوپهلى تهندروستى، خواردن و خواردنهوه، فیتێرنهرى، چاندن، بیناسازى، پێکهاتبوون".